لە کەرکوک منداڵێک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا

٨ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ لەکەرکوک گەیەنرایە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی منداڵانە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، بەپێی زانیارییەکان، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ لە کەرکوک تووشی تای خوێنبەربوون بووە، بەپێی وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک، لەئێستادا پشکنینەکان رەوانەی بەغدا کراون و چاوەڕوانی ئەنجامەکەی دەکرێت.
ئەمەلەکاتێکدایە، لەماوەکانی رابردوودا لەهەرێمیش یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمارکرا و بەهۆی مەترسی لەبڵاوبوونەوەی پەتاکە رێگری لەهاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت بۆ ناوچەکانی هەرێم.