کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

٨ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هەينی، کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلە لە گەرمیان تۆماردەکرێت و دەگاتە 38 پلەی سیلیزی.