وەزیری بەرگری ئیسرائیل: هەمان چارەنووسی حەماس و حزبوڵا چاوەڕێی تاران دەکات
٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری توند دەداتە ئێران و هەڕەشەی ئەوەیان لێ دەکات کە ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی حەماس و حزبوڵا دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکدا هۆشداریدایە ئێران لە هاوکاریکردنی حووسیییەکان و ڕایگەیاند: “هۆشداری دەدەمە سەرکردایەتی ئێران لە هاوکاریکردنی دارایی و پڕچەککردن و بەڕێوەبردنی حووسییەکان”.
وتیشی: "گورزی قورس لە حووسییەکان دەدەین ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەرمان و سوپای ئیسرائیل هەمیشە ئامادەیە بۆ هەر ئەرکێک".