لەکاتی یاریکردن پێنج منداڵ سووتان
٧ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
لە گوندێکی ناحیەی سێبیرانی سەر بە پارێزگای کەرکووک، سێ کوڕ و دوو کچ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتان و برینی دووانیان سەختە.
ئەمشەو 7-5-2025، لە گوندی قەڵاچۆغانی سەربە ناحیەی سێبیران پێنج منداڵ کە باوکی هەر پێنج منداڵەکە بران، بە چەرخ ئاگریان کردووەتەوە و تۆپێکی یاریکردن کەتووەتە ناو ئاگرەکە و پێیاندا تەقیوە، بەهۆیەوە برینداربوون و برینی دوانیان سەختە.
بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت ساڵاندایە و بەپەلە گواستراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر.