دووکەڵی ڕەش لە ڤاتیکانەوە بەرز دەبێتەوە... بزانە واتای چییە؟
٧ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دووکەڵی ڕەش لە کۆشکەکەی پاپای ڤاتیکانەوە بەرزبووەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هیچ کاردیناڵێک وەکو پاپای نوێ هەڵنەبژێردراوە.
133 کاردیناڵ کە بە تێکڕایی تەمەنیان نزیکەی 70 ساڵە بوو، لە هەڵبژاردنێکی داخراودا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەنیسەی سیستین دەستیپێکرد بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ.
بەپێی دووکەڵە رەشەکە بێت، هیچ کاردیناڵێک وەکو پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵنەبژێردراوە دەنگدانەکە درێژدەکرێتەوە و رۆژانی داهاتوو پاپا هەڵدەبژێردرێت.
رێوڕەسمی دەنگدانەکە بەم شێوەیەیە، ئەگەر پاپای نوێ هەڵبژێردرا، ئەوا دووکەڵی سپی لە کۆشکی پاپای ڤاتیکانەوە بەرزدەکەنەوە، بەڵام ئەگەر هەڵنەبژێدرا، دووکەڵی رەش بەرزدەکەنەوە.