٧ ئایاری ٢٠٢٥
پەرەسەندنی گرژییەکانی هیندستان و پاکستان هێشتا بەردەوامە، شرۆڤەکارانی سەربازی هۆشداری لەوە دەدەن کە هەر جووڵەیەکی هەڵە دەکرێت ببێتە هۆکاری دروستبوونی ململانێیەکی ئاشکرا کە لێکەوتەی ترسناکی دەبێت.
ئینفوگرافیکێک کە لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ئەوە نیشان دەدات، چۆن سەرچاوەکانی هاوردەکردنی چەک بۆ هەردوو وڵاتی پاکستان و هیندستان لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕانکارییەکی ستراتیژی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و گۆڕانکاری ڕوون لە سەرچاوەکانی هاوردەکردنی چەک بۆ هەردوو وڵات لە ماوەی ساڵی 2006 تا 2024 دەبینرێت.
ئەگەر سوپای هیندستان و پاکستان بەراورد بکرێت، ئەوا لە رووی ژمارەوە سوپای هیندستان بەهێزتر دەردەکەوێت.
ژمارەکانیش بەم شێوەیەن:
سوپای هیندستان، ریزبەندی چوارەم وڵاتی جیهانی هەیە لەرووی ژمارەی سەربازەوە و بەم شێوەیەیە: سەربازی چالاک 1،455،000 سەرباز، سەربازی یەدەگەکانی 1،155،000 سەرباز، 4201 تانک، 3975 تۆپخانە، 148،594 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 1399 فڕۆکەی سەربازی (کۆی گشتی)، 513 فڕۆکەی جەنگی، 80 هێلیکۆپتەر، 293 کەشتی دەریایی و پێشبینی دەکرێت 180 کڵاوەی ئەتۆمیی هەبێت.
هاوردەی چەکەکانی هیندستان لە فەرەنسا لە سەدا 1 بۆ 33% بەرزبووەتەوە و لە ئەمریکاشەوە لە 2% بۆ 10% بەرزبووەتەوە. هەروەها هاوردەکردنی لە ئیسرائیلەوە لە سەدا 6 بۆ لەسەدا 13 زیادی کردووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەشەسەنی پەیوەندییەکانیان و بەهێزکردنی هاوبەشی و بەرگرییەتی لەگەڵ ئەم وڵاتانە.
لە بەرامبەر ئەوەشدا سوپای پاکستان، ریزبەندی 12ـەم وڵاتی جیهانی هەیە و بەم شێوەیەیە: سەربازی چالاک 645،000 سەرباز، سەربازی یەدەگەکانی 550،000 سەرباز، 2627 تانک، 2629 تۆپخانە، 17،516 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 1399 فڕۆکەی سەربازی (کۆی گشتی)، 328 فڕۆکەی جەنگی، 57 هێلیکۆپتەر، 121 کەشتی دەریایی و پێشبینی دەکرێت وڵاتی هیندستان 170 کڵاوەی ئەتۆمیی هەبێت.
بەپێی داتاکان، هاوردەکردنی چەک بۆ پاکستان، لە چین ساڵی 2003 سەدا 36 بووە، بەڵام لە ساڵی 2024دا بەرز بووەتەوە بۆ سەدا 81، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ قووڵبوونەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان چین و پاکستان لەم جەنگەدا لە ئەگەری تەشەنەسەندنی گرژییەکان،
بەڵام لە بەرامبەردا، هاوردەی چەک لە ئەمریکاوە بۆ پاکستان لە سەدا 36ـەوە دابەزیوە بۆ سەدا سفر، هەروەها هاوردەکردنی لە هۆڵەنداوە لە سەدا سفرەوە بۆ لەسەدا 6 زیادیکردووە، هەروەها هاوردەکردنی چەک لە فەرەنسا بۆ پاکستان لە ئێستادا وەستاوە.