پڕۆسەی هەڵبژاردنی پاپای ڤاتیکان بەڕێوەدەچێت

٧ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پاپا فرانسیس ئەو کاردیناڵانەی دەستنیشان کردووە کە جێنشینی خۆی هەڵدەبژێرن، لە کۆی 133 ئەندامی کاردیناڵەکان کە تەمەنیان لە خوار 80 ساڵەوەیە و مافی دەنگدانیان هەیە لە کۆنگرەدا، پاپا فرانسیس 108 ئەندامی داناوە.

ئەمڕۆ 7-5-2025، 267ـەمین پاپای ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت، سوزان تیمۆنی، مامۆستا لە زانکۆی کاسۆلیکی ئەمریکا لە واشنتۆن دی سی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، "ئەمە یەکێکە لە کۆبوونەوە هەمەچەشنەکان کە لە مێژووی کڵێساکەدا بینیومانە".

بەپێی سەرچاوەکان، هەڵبژاردنەکە بە نهێنی بۆ دەستنیشانکردنی 267ـەمین پاپای ڤاتیکان بەڕێوە دەچێت، سەرجەم ئەو کاردیناڵانەکانی جیهان، ئەوانەی تەمەنیان لە 80 ساڵ کەمترە، مافی ئەوەیان هەیە خۆیان بۆ بوونە پاپا کاندید بکەن. ژمارەی کاردیناڵەکانی جیهان 252 کەسە و تەنیا 135 کەسیان تەمەنیان لە 80 ساڵ کەمترە و مافی دەنگدانیان هەیە، هەر کاردیناڵێک ببێتە پاپا دەبێت 2 لەسەر سێی دەنگی کاردیناڵەکان بەدەست بهێنێت.

پاپا فرانسیس لە ماوەی 12 ساڵەی پاپاییدا، زیاتر لە 20 کاردیناڵی لەو وڵاتە نوێیانە دەستنیشان کردووە کە پێشتر کاردیناڵیان نەبووە، بە نزیکەیی هەموویان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهانەوە هەڵبژاردبوو، لەوانە مەنگۆلیا، لائۆس، پاپوای نیوگینیا و مالی.