ئاماری گیان لەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون ئاشکراکرا
٧ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، کە 8ـیان گیانیان لەدەستداوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، کە 8ـیان گیانیان لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاند، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمار کراون، کە 17 تووشبووبوون.
ئاشکراشیکرد، زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراوە.
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، کە لە نێوان مرۆڤ بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و باوترین نیشانەکانی نەخۆشیەکە بریتین لە:- هەست کردن بە دڵ تێکهەڵچوون و سکچوون و ڕشانەوە، تای بەرز، ئازاری ماسوولکە، سەرسوڕان، ئازاری مل، پشت ئێشە و سەرئێشە.