نرخی زێڕ بەرزبووەوە
٦ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەرزبووەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 3361 دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ بە ڕێژەی 0.7% بەرزبووەوە و بەهای هەر ئۆنسەیەک گەیشتە سێ هەزار و 361 دۆلار، ئەمەش لە دوای 22ی نیسانەوە، بەرزترین ئاستی کانزاکە بووە.
پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لێدوانە نوێیەکانی لەسەر سەپاندنی پێناسی گومرکی بەسەر دەرمان و ئەو فیلمانەی کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەمدەهێندرێن، خواستی بۆ کڕینی زێڕ لەلایەن وەبەرهێنەر و بازرگانانەوە دووبارە زیادکردووەتەوە.