نرخی زێڕ بەرزبووەوە

٥ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ، جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 266 دۆلار، لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5-5-2025، جارێکی دیکە نرخی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 3266 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 3241 دۆلار بوو.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 به 578 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به 675 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 704 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 770 هەزار دینارە.