نرخی نەوت دابەزی
٥ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی نەوتی خاوی تێکساس بە ڕێژەی %3.8 دابەزی و نرخی نەوتی خاوی برێنتیش بە ڕێژەی %3.5 دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی خاوی تێکساس لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە ڕێژەی %3.8 دابەزی و گەیشتە 56.08 دۆلار.
هاوکات، نەوتی خاوی برێنتیش بە ڕێژەی %3.5 دابەزی و گەیشتە 59.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.